به ڤیدیۆ.. مۆرینهۆ به‌م كاره‌ی ئه‌مڕۆی خۆی له ده‌ركردن رزگار كرد
له گه‌ڕی پێنجه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد سه‌ركه‌وتنێكی به‌زه‌حمه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر واتفۆرد به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه.
له خوله‌كی 35 رۆمیلۆ لوكاكۆ هێرشبه‌ری به‌لجیكی گۆڵی پێشكه‌وتنی مان یونایتدی تۆمار كرد، دوای تێپه‌ڕبوونی 3 خوله‌ك به‌سه‌ر ئه‌م گۆڵه كریس سمۆلینگ گۆڵی دووه‌می بۆ شه‌یتانه سووره‌كان زیاد كرد.
له گێمی دووه‌م ئاندری گرای جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه، كاتێك له خوله‌كی 65 تاكه گۆڵه‌كه‌ی واتفۆردی تۆمار كرد.
پێش كۆتایی هاتنی یارییه‌كه، له خوله‌كی 94 نیمانیا ماتیچ ناوه‌راستكاری مانچێسته‌ر یونایتد به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، به‌ڵام یانه‌كه‌ی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گێرا.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ یانه‌ی واتفۆرد دوای 4 سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك، تووشی یه‌كه‌مین شكست هات له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ.
ـ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد چواره‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ستهێنا.
ـ مان یونایتد له دوایین 16 یاری به‌رامبه‌ر واتفۆرد 15 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
ـ رۆمیلۆ لوكاكۆ له 39 یاری پرێمه‌رلیگ بۆ مانچێسته‌ر یونایتد 20 گۆڵی تۆمار كردووه.
ـ لوكاكۆ چواره‌م خێراترین یاریزانی مان یونایتده ژماره‌ی گۆڵه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته 20 گۆڵ له پرێمه‌رلیگ، له پله‌كانی یه‌كه‌م، دووه‌م و سێیه‌م (ڤان نیسته‌لڕۆی، ڤان پێرسی و دویت یۆرك) دێن.