پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌م لێدوانه هاوڕێیه‌تی نێوان مارسێلۆ و كریستینۆ كۆتایی پێ بێت

دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید له گه‌ڕی چواره‌می لالیگا به‌رامبه‌ر بلباو به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ر بوون، مارسێلۆ ڕه‌تی كرده‌وه كه ئه‌نجامه‌كه په‌یوه‌ندی به نه‌مانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌بێت، ده‌شڵێت: ئێمه ئاستێكی به‌رزمان پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام به‌ختمان نه‌بوو.
دوای یارییه‌كه‌ی نێوان ریال مه‌درید و بلباو له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هانده‌رانی ریال مه‌درید ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه ئاسه‌واری رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به ڕوونی له پێكهاته‌ی ریال مه‌درید ره‌نگ ده‌داته‌وه.
هانده‌رانی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی سان مامیس تایبه‌ت به یانه‌ی بلباو به‌یه‌ك ده‌نگ هاواریان ده‌كرد كه بیری كریستیانۆ ده‌كه‌ن.
مارسێلۆ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هانده‌ران به ته‌نیا بیری كریستیانۆ ناكه‌ن، به‌ڵكو بیری رائول گۆنزالێز و زینه‌دین زیدان و ئه‌ستێره‌كانی دیكه‌ش ده‌كه‌ن.
مارسێلۆ و كریستیانۆ به‌وه ناسراوبوون كه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز و خۆشه‌ویستییه‌كی گه‌وره له نێوانیاندا هه‌بوو، به‌ڵام دوای ئه‌م لێدوانانه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو یاریزانه‌ش به‌ره‌و ئاڵۆزی بچێت، هه‌روه‌ك چۆن رامۆسیش به‌هۆی لێدوانێك كریستیانۆی توڕه كرد و دوێنێ هه‌ردووكیان له ئینستاگرام یه‌كتریان ئه‌نفۆڵۆ كرد.