"سووتێنه‌رانی كونسوڵخانه‌كه‌ی ئێران ده‌ستگیركران"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگریی عێراقی ئاشكرایكردووه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ژماره‌یه‌ك كه‌سیان به‌تۆمه‌تی سووتاندنی باره‌گا حزبی و حكومییه‌كانی و كونسوڵخانه‌ی ئێران له به‌سره ده‌ستگیركردووه كه له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا به‌و كاره هه‌ستابوون.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ناوی تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه دیداری ته‌له‌ڤزیۆنیان له‌گه‌ڵدا سازبكه‌ن كاتێك گه‌یشتنه قۆناخی داننان به سووتاندنی دامه‌زراوه‌كان و باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئێران له به‌سره".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه له پارێزگای به‌سره به هه‌وڵ و كۆششی شانه‌ی بازی هه‌واڵگریی بووه، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
دوێنێ ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی به‌سره‌ش خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوای ئاشكراكردنی چاره‌نووسی سێ خۆپیشانده‌ریان ده‌كرد كه له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه بێسه‌ر و شوێنن.
له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووزی رابردووه‌وه خه‌ڵكی پارێزگای به‌سره دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و ئاو و كاره‌با و ده‌رفه‌تی كار ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه‌و له چه‌ند رۆژی رابردوودا تووڕه‌ییان گه‌یشته ئاستی سووتاندنی باره‌گای گرووپه چه‌كدار و هێزه سیاسییه‌كانی نزیك له ئێران و كونسوڵخانه‌ی ئێرانیشیان له پارێزگاكه سووتاند.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژمارەیەک رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی رایدەگەیێنن، هێزەکانی عێراق خۆپیشاندەران و چالاکوانانی دەستگیرکراوی پارێزگای بەسرە بە توندترین شێوە ئەشکەنجە دەدەن.
ژمارەیەک رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق لە راگەیێندراوێکدا، هێزەکانی عێراق بە دەستگیرکردنی هەڕەمەکی چالاکوانان و خۆپیشاندەرانی بەسرە تۆمەتبار دەکەن.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی ناوخۆ و شانەی هەواڵگری سەربە وەزارەتەکە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی چالاکوانان و خۆپیشاندەرانیان دەستپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هێزەکانی شانەی هەواڵگری سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەتووندترین شێوە ئەشکەنجەی دەستگیرکراوان دەدەن.