لە لەندەن ئۆتۆمبێلی گرانبەها نمایشدەکرێت
K24 – ههولێر:
دەوڵەمەندەکانی شاری لەندەن لە میانی ئەنجامدانی پرۆژەیەکی خێرخوازی، ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکانیان لە ناوەندی شار نمایشکرد.
شابس ئەحمەد، یەکێک لە رێکخەرانی ئەو پڕۆژە خێرخوازییە، بۆ رۆژنامەی سەنی بەریتانی بەم جۆرە دوا: "ئێمە بەم پڕۆژەیە پارە بۆ نەخۆشخانەی گرەیت ئۆرمۆند کۆدەکەینەوە تاکو بەردەوام بن لە کارە باشەکانیان".
لەمیانی نمایشکردنی ئەو ئۆتۆمبێلە ناوازانە، رێکخەرانی چالاکییەکە پارە و پشتگیریان بۆ نەخۆشخانەی گرەیت ئۆرمۆند ستریت هۆسپیتاڵ کۆکردەوە، کە ئەو نەخۆشخانەیە بە پارەی خێرخواز دروستکراوە و کار دەکات.
H.J