به وێنه و ڤیدیۆ.. 1500 ئافره‌ت پۆتین گه‌مارۆ ده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر:
رێكخه‌ری كۆڕبه‌ندی ئۆری ئاسیا بۆ ئافره‌تان، له‌ماوه‌ی 5 خوله‌كدا چه‌ندین جار داوای له ئافره‌تانی به‌شداربووی كۆڕبه‌نده‌كه كرد، له‌شوێنی خۆیان بمینێنه‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی رێگری له‌و ئافره‌تانه بكات كه ویستییان وێنه له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا بگرن، كه هاندانی ئافره‌تان له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا به‌شداربوو.
ئافره‌تان گوێیان به داواكه‌ی رێكخه‌ری كۆڕبه‌نده‌كه نه‌دا و به درووستكردنی ئه‌ڵقه‌یه‌كی 1500 ئافره‌تی له هه‌رچوارلاوه پوتینیان گه‌مارۆدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پوتین ده‌ستیان به سێڵفیگرتن و وێنهگردتن كرد.
كاتێك ئافره‌تان به‌دیداری پوتینه‌وه خه‌ریك بوون، زه‌ره‌ری گه‌وره به‌ر رێكخهرهكه كه‌وت، چونكه ئه‌و له‌سه‌ر سه‌كۆی كۆڕبه‌نده‌كه هه‌ر خه‌ریكی بڵاوه‌پێكردنی ئافره‌تان بوو، فریای ئه‌وه نه‌كه‌وت بۆخۆی سێڵفیهك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكدا بگرێت.
دواجار پوتین ناچاربوو وێنه‌یه‌كی پانۆرامی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئافره‌تانی ناو هۆڵه‌كه بگرێت، كه ژماره‌یان 1500 ئافره‌ت بوو.
H.B