هه‌ولێر یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خولی نایابی عێراق تۆمار كرد
له خولی نایابی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و له نێو یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر شكستی به یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی به‌غدا هێنا.
یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری باوه‌شی بۆ یانه‌ی ته‌ڵه‌به كرده‌وه، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م هه‌ولێرییه‌كان گورزی خۆیان له یانه‌ی ته‌ڵه‌به وه‌شاند، كاتێك له خوله‌كی 55 محه‌مه‌د جه‌فال به لێدانی راسته‌وخۆ تۆڕی یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی هه‌ژاند، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی زه‌ردپۆشه‌كانی پایته‌ختی باشووری كوردستان كۆتایی هات.
یانه‌ی هه‌ولێر له كۆی 2 یاری ئه‌م وه‌رزه، یه‌كسانبوونێك و بردنه‌وه‌یه‌كی تۆمار كردووه و خاوه‌نی 3 خاڵه، یاری داهاتووی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێت كاتێك له 30ـی ئه‌م مانگه رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی باشوور ده‌بێـته‌وه.