دوا واده‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق راگه‌یه‌ندرا
K24 - هه‌ولێر:
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دوا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق دیاریكرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، له دووه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، رێككه‌وتی 2ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، وه‌ك دوا واده بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق دیاریكرا.
به گوێره‌ی مادده‌ی 72ی ده‌ستووری عێراق، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، ده‌بێت له ماوه‌ی 30 رۆژ له دوای یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌نجام بدرێت و تا ئه‌و ماوه‌یه‌ش سه‌رۆكی پێشوو له كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردراوه، به‌ڵام تا ئێستا پۆسته‌كانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه، كورد كه پشكی سه‌رۆككۆماری به‌رده‌كه‌وێت، تا ئێستا له‌سه‌ر كاندیدێك رێكنه‌كه‌وتوون، شیعه‌ش به‌هۆی په‌رته‌وازه‌ییه‌وه نه‌یانتوانیوه كاندێدێك ده‌ستنیشان بكه‌ن.