رۆژنامه‌نووسێكی ناسراوی عێراقی: به‌رهه‌م ساڵح هه‌لپه‌رسته و شیاوی سه‌رۆك كۆماری نییه
K24 - هه‌ولێر:
عه‌دنان حسێن، رۆنامه‌نووس و نووسه‌ری ناسراوی عێراقی له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق نوسیوویه‌تی: " به‌رهه‌م ساڵح كه‌سێكی هه‌لپه‌رسته و شیاوی سه‌رۆككۆماری نییه".
عه‌دنان حسێن ده‌ڵێت: "به عه‌ره‌ب و كورده‌وه ئه‌و هه‌نگاوه هه‌لپه‌رستانه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی و پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه دایه به‌ر كۆمێنت، نه‌ده‌بوو ئه‌وه وابێت، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌بێته سه‌رۆككۆمار، پێویسته هه‌نگاوه‌كانی به‌وپه‌ڕی فراوانی و رێزه‌وه بنێت له ناوه‌نده سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌كاندا، به‌تایبه‌تی ده‌چێته پێگه‌یه‌كی دره‌وشاوه و پۆستی سه‌رۆك كۆمار و لوتكه‌ی ده‌وڵه‌ت و رۆڵی كاریگه‌ری له پاراستنی ده‌ستوور و چاودێریكردنی حوكمه‌كانی ده‌بێت به‌و پێیه‌ی هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، بۆیه ده‌بێت ئه‌و مافه به‌وانه بدرێت كه ده‌پرسن: ئه‌وانه چۆن ده‌سته‌به‌ر ده‌بن له كاتێكدا سه‌رۆككۆمار به‌و رێگایه بگاته پۆسته‌كه‌ی؟".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ناوداره ده‌ڵێت: "سه‌رۆك كۆمارده‌بێت پاسه‌وانی ده‌ستوور و چاودێرێكی ئه‌مینی جێبه‌جێكردنی بێت و نابێت رێگه به‌و ھێزه سیاسیانه بدات كه ده‌یانه‌وێت بازبده‌ن به‌سه‌ر ده‌ستووردا، هه‌روه‌ها رێگه له وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیكه بگرێت كه كار بۆ ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵات ده‌كه‌ن، كه چه‌ندین جار روویداوه‌و دووباره بووه‌ته‌وه له ماوه‌ی خولی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی پێشوودا، ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌و رێگه‌یه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بێت بۆ ئه‌و پۆسته چۆن ده‌توانێت به‌و ئه‌ركانه هه‌ستێت؟".
عه‌دنان حسێن ده‌ڵێت: "پێش چوار ساڵ به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆمار كاندیدكرد، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی سه‌رۆك فوئاد مه‌عسومی بۆ ئه‌و پۆسته سه‌رخست، پێش ساڵێك به‌رهه‌م ساڵح له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هاته ده‌ره‌وه له كاتێكدا جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی بوو، دواتر حزبێكی نوێی پێكهێنا و له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوو به خاوه‌نی دوو كورسی، چه‌ندین جاریش ته‌ئكیدی كردبووه‌وه كه ناگه‌رێته‌وه ناو یه‌كێتی، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو به‌رهه‌م ساڵح گه‌ڕایه‌وه ناو یه‌كێتی و كرایه كاندیدی حزبه‌كه‌ی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كانی دیكه به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بكات كه پارتێكی گه‌وره‌ی كوردستانه".