خۆپیشاندان لە بەسڕە دەستیپێكردەوە
K24 - ھەولێر
سەرباری گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی توند و بوونی ھێزێكی زۆری سەربازی و میلیشیاكان، لە رێپێوانێكدا سەدان ھاووڵاتی بەسرە، داوای چاكسازی له سیستمی سیاسی و به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری ناوخۆیی شاره‌كه‌یان كرد.
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران به‌توندی تیرۆركردنی دكتۆره سوعاد عه‌لی، چالاكوان و ئه‌ندامی رێكخراوی وه‌د بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له شاره‌كه‌یان شه‌رمه‌زار كرد، كه نیوه‌ڕۆی دوێنێ له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه له ناوچه‌ی عه‌باسییه له ناوه‌ڕاستی به‌سره ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی كرایه سه‌ری و تیرۆركرا.
له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووزی 2018، خه‌ڵكی پارێزگای به‌سره دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و ئاو و كاره‌با و ده‌رفه‌تی كار، ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه‌و له‌سەرەتای مانگی ئەیلوول تووڕه‌ییان گه‌یشته ئاستی سووتاندنی باره‌گای گرووپه چه‌كدار و هێزه سیاسییه‌كانی نزیك له ئێران و كونسوڵخانه‌ی ئێرانیشیان له پارێزگاكه سووتاند.
ھ.م