بازه‌كه له‌سه‌ر شانی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌نیشێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه عێراقییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، عادل عه‌بدولمه‌هدی، كه‌سایه‌تی سیاسی دیاری عێراق، كۆده‌نگی لایه‌نه‌كان و پشتیوانی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنێت.
به گوێره‌ی وێبسایتی "الغد پرێس"، هێزه شیعییه‌كان و مه‌رجه‌عیه‌ت و ته‌نانه‌ت لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق، پشتیوانی له عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران وه‌ربگرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسییش پێشتر رایگه‌یاندبوو، تاكه كاندیدی هاوپه‌یمانی سائیروون و بنیاتنان (البناء) بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدییه، سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، گوشار له‌سه‌ر هێزه شیعییه‌كانیش هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك تاكه كاندید بمێنێته‌وه.
به یه‌كلابوونه‌وه‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان چڕده‌بنه‌وه، كه پشكی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوویان به‌رده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته دیاری بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، عه‌بادی پێداگره له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته بۆ ویلایه‌تی دووه‌م، به‌ڵام پێناچێت هه‌وڵه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌بادیدا بن و بتوانێت جارێكی دیكه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، له دایكبووی ساڵی 1942ـه و پێشتر چه‌ندین پۆستی له حكوومه‌تی عێراق هه‌بووه، وه‌كو جێگری سه‌رۆككۆمار، وه‌زیری نه‌وت و چه‌ندین پۆستی دیكه.
یه‌كێك بووه له سه‌ركرده دیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی له عێراق و شیعه‌یه، هاوڕێی منداڵی هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و ئه‌یاد عه‌لاویه.
ئ. م