کوردێکی ئێزدی دەبێتە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا

پێشتر سەرۆكی فراکسیۆنی برایەتی و پێکەوەژیان بوو

K24 - دھۆك

ئەمڕۆ كوردێكی ئێزدی وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەستبەكاربوو.

پەیامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 26/9/2018 لە بارەگای ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە مووسڵ، لە هەڵبژاردنێکی کراوەدا بە زۆرینەی دەنگ سەیدۆ چەتۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و سەرۆکی فراکسیۆنی برایەتی و پێکەوە ژیان بە زۆرینە دەنگ وەکو سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵبژێردرا".

لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشار کیکی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆیە سەیدۆ چەتۆ، ئەمڕۆ ھەڵبژێردراو لە شوێنی ئەو دەستبەكاربوو.

سەیدۆ چەتۆ، کوردێکی ئێزدیە و خەڵکی ناحیەی خانەسۆری سەر بە شنگالە و پێشتر وەك ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرابوو، پاشان وەکو سەرۆکی فراکسیۆنی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەستنیشانکرابوو.

سەیدۆ چەتۆ، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا