مالیكی باسی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كه‌ی پارتی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار رایگه‌یاند، سه‌رۆك بارزانی پشتیوانی ده‌كات و دڵنیاین سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، نووری مالیكی بۆ كوردستان 24، راشیگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاراسته‌ی تێروانینی پارتیمان بۆ روونبووه‌ته‌وه و پێشمان باشه، یه‌ك كاندید بێت و كورد نوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌بێت له به‌غدا.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆش، شانده‌كه‌ی پارتی، له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ی عێراقی كۆبووه‌وه و له‌و باره‌یه‌وه، شوان محه‌مه‌د ته‌ها، به‌رپرسی لقی 5ی پارتی له به‌غدا, ئاشكرای كرد، كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌ر ئه‌مڕۆش سه‌ردانی چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ش ده‌كه‌ن.
روونیشی كرده‌وه، به‌هۆی پێگه‌ی به‌هێزی پارتی له هه‌رێمی كوردستان و له سه‌ر ئاستی عێراقیش كه حزبی یه‌كه‌مه، به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان پێشوازی له كاندیده‌كه‌ی پارتی ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیش پێیانوایه، كورد یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو هیچ گرفتێكیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ درووست نه‌بێت، كه كاندیدیان هه‌یه.
پارتی وێڕای ئه‌وه‌ی پۆسته‌كه به‌هی كورد ده‌زانێت، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، به گوێره‌ی شایسته‌یش هه‌ڵبژاردن ئه‌و پۆسته هی ئه‌و ئه‌وانه، به‌و پێیه‌ی زۆرترین ده‌نگی هێناوه و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش وه‌كو حزب، یه‌كه‌مه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌گه‌ر كاندیدی پارتی ببێته سه‌رۆككۆمار، رۆڵی ئه‌رێنی ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پێشتریش ئه‌و هه‌وڵه تاقینه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی ده‌كات، راشیگه‌یاند، وه‌ك پێشنیازێك پێیان باشه، ته‌واوی فراكسیۆنه كوردییه‌كان و په‌رله‌مانتاره كورده‌كان له به‌غدا، به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی كاندیدی سه‌رۆككۆمار، كۆببنه‌وه و كه‌سێك له‌ناوخۆیان هه‌ڵبژێرن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته تاكه كاندیدی كورد بۆ ئه‌و پۆسته.
ئ. م