كورتهێنانى بودجه‌ى عێراق گه‌يشته‌ 19 ترليۆن دينار

خه‌رجى كه‌رتى ئه‌منى گه‌يشتووه‌ته‌ يه‌ك ترليۆن و 400 مليار دينار

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تى دارايى عێراق، رايگه‌ياند، كورتهێنان له‌ بودجه‌ى ئه‌مساڵ گه‌يشتووه‌ته‌ 19 ترليۆن دينار.

بريكارى وه‌زاره‌ت، ماهر حه‌ماد جه‌وهان، له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، كورتهێنانى بودجه‌ گه‌يشتووه‌ته‌ 19 ترليۆن دينار و به‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وته‌وه‌، عێراق ناچار نه‌بووه‌ قه‌رز بكات.

روونيشيكرده‌وه‌، خه‌رجى كه‌رتى ئه‌منى گه‌يشتووه‌ته‌ يه‌ك ترليۆن و 400 مليار دينار.

سه‌باره‌ت به‌ داهاتى نه‌وتيش رايگه‌ياند، مانگانه‌ ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وت گه‌يشتووه‌ته 100 مليۆن به‌رميل له‌ مانگێكدا واته‌ رۆژانى 3 مليۆن و 200 هه‌زار به‌رميل و به‌ نرخى 64 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رميلێك فرۆشراوه‌، كه‌ 7 دۆلار له‌ نرخى خامى برێنت هه‌رزانتر فرۆشراوه‌.

ئ.ر