"پۆستی سەرۆك كۆمار لە بەرژەوەندی پارتی یەكلا دەبێتەوە"

شاندی پارتی چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردە و لایەنە عێراقییەكان ئەنجامداوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی ئاشكرای دەكات، ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن كە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق لە بەرژەوەندی پارتی یەكلا ببێتەوە.

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی کەریم شنگالی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی راسپێردراوە لەگەڵ لایەنەکان لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق گفتوگۆ بکەن".

گوتیشی: "ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن، کە پۆستی سەرۆککۆمار لە بەرژەوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکلایی ببێتەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە كە ژمارەیەك كاندیدی كورد بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ھەن، لە نێویشیاندا فوئاد حوسێن، لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان كاندید كراوە و لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە و لایەنە عێراقییەكان لە بەغدا كۆبووەتەوە، بە گوێرەی زانیارییەكان چانسی لە ھەموو كاندیدەكانی دیكە زیاترە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆككۆماری داھاتووی عێراق.

K24 - ھەولێر

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی ئاشكرای دەكات، ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن كە پۆستی سەرۆككۆماری عێراق لە بەرژەوەندی پارتی یەكلا ببێتەوە.