هاوپه‌يمانى ماليكى: عه‌بادى شياوى هيچ پۆستێكى سيادى نييه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له كوتله‌ى ده‌وڵه‌تى ياسا، محه‌ممه‌د سه‌هيود، رايگه‌ياند، حه‌يده‌ر عه‌بادى شياوى هيچ پۆستێكى سيادى نييه.
سه‌هيود، گوتيشى: حه‌يده‌ر عه‌بادى هيچ خاڵێكى ئه‌وتۆى تێدا نييه، كه شياوى ئه‌وه بێت يه‌كێك له پۆسته باڵاكانى عێراق له حكومه‌تى نوێ وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: هاوپه‌يمانى بنيات، وه‌ك ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترين كوتله‌ى په‌رله‌مانييه و حكومه‌ت پێكده‌هێنێت. چيديكه عه‌بادى ئه‌و پۆسته نابينێته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، عه‌بادى ته‌نيا ده‌توانێت وه‌ك په‌رله‌مانتارێك له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بمێنێته‌وه، به‌و پێيه‌ى هيچ خاڵێكى ئه‌وتۆى تێدا نييه، هيچ پۆستێك وه‌ربگرێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له هاوپه‌يمانى فه‌تح، ئه‌گه‌رى هه‌يه هادى عامرى ببێته جێگرى سه‌رۆك كۆمار.