تاره فارس كچه مۆدێلی عێراقی له به‌غدا كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
تاره فارس، كچه مۆدێلی عێراقی، له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به گوللـه كوژرا.
وێبسایتی سۆمه‌ریه نیوز بڵاویكرده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی هه‌واڵی كوژرانی ئه‌و كچه فۆتۆ مۆدێله‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، كه به گوللـه له به‌غدا كوژراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگی رابردوو، دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی كوشتنی له‌و جۆره هه‌بووه و پێشتر دكتۆر ره‌فیف یاسری، خاوه‌نی سه‌نته‌ری جوانكاری باربی و پزیشكی نه‌شتگه‌ری جوانكاریی بووه، كوژراوه.
دوای ئه‌ویش دكتۆر شه‌زا سامه‌رائی، كه خاوه‌نی سه‌نته‌ری جوانكاری بووه، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به چه‌قۆ كوژرا، ئه‌و سێ رووداوه له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگ له به‌غدای پایته‌ختی عێراق روویانداوه.
تاره فارس، ساڵی 1996ـه، له باوكێكی عێراقی و دایكێكی لوبنانی له‌دایكبووه، پێشتر هاوسه‌رگیری كردووه و كوڕێكیشی هه‌یه، دواتر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه.
به‌هۆی كاره‌كه‌ی، كه فۆتۆ مۆدێل بووه، چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه و به‌هۆیه‌وه هه‌وڵی جێهێشتنی عێراقی داوه، ماوه‌یه‌كیش رووی له هه‌ولێر كرد، به‌ڵام دواتر گه‌ڕایه‌وه به‌غدا.
ئ. م