سیلڤا: ریال گاڵته به‌خۆی ده‌كات ئه‌گه‌ر پێیوا بێت له دوای كریستیانۆ به‌هێزتر ده‌بێت
ئه‌ندریا سیلڤای پورتوگالی شه‌وی رابردوو سه‌ركردایه‌تی سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی له دژی ریال مه‌درید كرد، كاتێك به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه ئه‌نده‌لووسییه‌كه‌ی ئیسپانیا به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌ندریا سیلڤا دوای ئه‌وه‌ی ئاستێكی ناجێگیری له‌گه‌ڵ ئه‌یسی میلان تێپه‌ڕاند، له هاوینی ئه‌مساڵ به‌شێوه‌ی خواستن بۆ یانه‌ی سێڤییا گواسترایه‌وه و ئه‌م وه‌رزه له لالیگا ئاستی له دره‌وشانه‌وه‌یه و له یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی له لالیگا هاتریكی له دژی رایۆ ڤایكانۆ تۆمار كرد، له ئێستاشدا به 6 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرتۆته ده‌ست.
له باره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان له دژی ریال مه‌درید، سیلڤا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی گۆڵی ئینگلیزی بڵاو بۆته‌وه گوتی: ریال مه‌درید گاڵته به‌خۆی ده‌كات ئه‌گه‌ر پێیوا بێت له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ به‌هێزتر ده‌بێت.
سیلڤا ده‌شڵێت: هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه له خه‌ون و خه‌یاڵ ده‌ژین ئه‌گه‌ر وا هه‌ست بكه‌ن رۆیشتنی كریستیانۆ ریال مه‌درید به‌هێزتر ده‌كات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كریستیانۆ له 2017 له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت گوتوویه‌تی: كاتێك من خانه‌نشین ده‌بم و واز له یاریكردن له‌گه‌ڵ پورتوگال ده‌هێنم، ده‌بێت هانده‌رانی پورتوگال دڵخۆش بن چونكه ئه‌ندریا سیلڤایان هه‌یه و ده‌توانێت ببێته جێنشینی من.