سیمیۆنی له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید چی گوت؟
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له باره‌ی یاری دێربی مه‌درید هۆشداریی ده‌داته یاریزانه‌كانی كه سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا له‌بیر بكه‌ن و به تێگه‌یشتنێكی جیاواز و نوێ دژی ریال مه‌درید بجه‌نگێن.
دیێگۆ سیمیۆنی له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه نابێت له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ ریال مه‌درید به لاواز سه‌یر بكرێت، ده‌شڵێت: ریال مه‌درید به‌بێ كریستیانۆش توانای بردنه‌وه‌ی هه‌یه، چونكه ئه‌م یانه‌یه هه‌میشه چه‌ندان یاریزانی باشی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی تیپه‌كه‌ی رابگرێت.
سیمیۆنی گوتیشی: ئه‌م یارییه ده‌بێته یه‌كه‌مین دێربی مه‌درید به‌بێ كریستیانۆ، به‌ڵام ریال مه‌رید ناوه‌ندێكی به‌هێزی هه‌یه، له‌وانه ئاسێنسیۆ، مۆدریچ و كرووس، جیا له‌وه‌ش ئاسێنسیۆ خاڵی به‌هێزی به‌و یانه‌یه و سێرخیۆ رامۆسیش هه‌میشه قورسایی خۆی له نێو یاریگه هه‌یه.
سیمیۆنی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ریال مه‌درید له‌وكاته‌ی به گۆڵێك دواده‌كه‌وێت یان مه‌ترسی شكستی ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش ریزه‌كانی خۆیان رێكده‌خه‌نه‌وه و توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌باشی بگه‌ڕێنه‌وه نێو كه‌شوهه‌وای یارییه‌كه.
سیمیۆنی ده‌شڵێت: من نازانم له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی كێ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، پێم باشه ئه‌م پرسیاره له ئانتوان گریزمان بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تیپه‌كه‌مان به باشی ئاماده‌یه، هه‌رچه‌نده هێشتا له ئاستی تیپه‌كه‌م رازی نیم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌شبین و ئاسووده‌م.
سیمیۆنی خۆشحاڵی خۆی به هه‌بوونی دیێگۆ كۆستا ده‌ربڕی و به هۆكاری بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا و یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی وه‌سف كرد، گوتیشی: كۆستا هه‌میشه پیاوی یارییه گه‌وره‌كانه.
ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید سبه‌ی له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، پێش یارییه‌كه‌ی دێربی مه‌درید، دوایینجار ئه‌م دوویانه‌یه له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه، ئه‌وكات ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به (4 ـ 2) گۆڵ شكستی به یانه‌ی ریال مه‌درید هێنا.رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له كاتێكدایه كه ئه‌م دوویانه‌یه له یاری پێشووتریان له لالیگا تیپه‌كه‌ی سیمیۆنی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی هۆیسكا هێنا و یانه‌ی شایانه‌ش به‌رامبه‌ر سێڤییا به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕا.