به ڤیدیۆ... شكستێكی دیكه ده‌ركردنی مۆرینهۆ له مانچێسته‌ر یونایتد خێراتر ده‌كات
له گه‌ڕی حه‌وته‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد تووشی شكستێكی دیكه‌ی گه‌وره‌تر بوو، كاتێك یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك به یانه‌ی وێستهام دۆڕاند.
وێستهام له خوله‌كی 5 له رێگه‌ی فیلیپی ئه‌نده‌رسۆنی به‌رازیلی به گۆڵێك پێشكه‌وت، دواتر له خوله‌كی 43 ڤیكتۆر لیندیلۆف به‌رگریكاری مانچێسته‌ر یونایتد به هه‌ڵه گۆڵێكی له خۆیان كرد و گێمی یه‌كه‌م به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی وێستهام ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م رووداوه‌كان گه‌رم و گورتربوون، ماركۆس راشفۆرد له خوله‌كی 71 جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه و تاكه گۆڵه‌كه‌ی مان یونایتدی تۆمار كرد.
دوای 3 خوله‌ك ماركۆ ئارناوتۆڤیچی نه‌مساوی گۆڵی سێیه‌می له شه‌یتانه سووره‌كان كرد و مۆرینهۆی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه شۆك كرد.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له كۆی 7 یاری ئه‌م وه‌رزه تووشی سێیه‌مین شكست بوو، به 10 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی هه‌شته‌م مایه‌وه، له به‌رمبه‌ر وێستهام دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ سه‌ركه‌وتی تۆمار كرد و به 7 خاڵ له پله‌ی دوازده‌یه‌م دێت.