"ریال مه‌درید ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ستدا"
ریال مه‌درید سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له نێو یاریگه‌ی خۆی 2 خاڵی له دێربی مه‌درید له‌ده‌ستدا، هه‌ڵبه‌ت دۆخی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌شی كه‌وته مه‌ترسی.
گاریس به‌یل ئه‌ستێره‌ی وێڵزی یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ستپێكی گێمی دووه‌می دێربی مه‌درید به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت و دانی سیبایۆس هاته شوێنه‌كه‌ی.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاشكرای كردووه كه پشكنینی پزیشكی بۆ گاریس به‌یل كراوه پێشبینی ئه‌وه كراوه كه به‌یل بۆ چه‌ند یارییه‌كی كه‌می داهاتوو دوور بخرێته‌وه.
ماركا ئه‌وه‌شی نووسیوه ئه‌گه‌رچی پزیشكه‌كان دڵنیاییان داوه كه پێكانه‌كه‌ی به‌یل قورس نییه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و زنجیره پێكانه‌ی له رابردوو توشی گاریس به‌یل بووه، هێشتا مه‌ترسی له‌سه‌ر پێكانێكی درێژ خایه‌نی گاریس به‌یل له ئارادایه.
ماركا، پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه گاریس به‌یل به‌شداریی یاری داهاتووی ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر سیسكا مۆسكۆ و یاری داهاتوو له لالیگا به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس نه‌كات.