زیدان په‌یوه‌ندی به مۆرینهۆ ده‌كات
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی میدیاكانی بریتانیا به‌رده‌وام ده‌نگۆی دوورخستنه‌وه‌ی مۆرینهۆ له پۆسته‌كه‌ی و پڕ كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی به زینه‌دین زیدان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه زیزۆ بۆ مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی پشتگیری له مۆرینهۆ كردوووه و په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیشیان به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام داوه.
پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا راپۆرته هه‌واڵێكی بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه زینه‌دین زیدان په‌یوه‌ندی به مۆرینهۆ كردووه و دڵنیایی كردۆته‌وه كه ئه‌و نابێته راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد.
زیزۆ ئه‌وه‌شی به مۆرینهۆ گوتووه كه هیچ به‌رپرسێكی مان یونایتد بۆ ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندییان پێوه نه‌كردووه و هیچ شتێك له ئارادا نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی مان یونایتد وه‌ربگرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مۆرینهۆ ئارام بۆته‌وه و زۆر دڵخۆشی بووه به‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی زینه‌دان زیدان.
میره‌ر ئاماژه‌ی به ئه‌وه‌ش كردووه كه مۆرینهۆ ته‌نیا هه‌فته‌یه‌كی له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێـت له چامپیۆنزلیگ و یاری داهاتووی له پرێمه‌رلیگ سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات بۆ ئه‌وه‌ی له پارێزگاری له پۆسته‌كه‌ی بكات.