ترەمپ و کیم کەوتوونەتە داوی خۆشەویستییەوە
K24 – ههولێر:
رۆژانێک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کیم جونگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکووری بە "قەڵەو" و "پیاوی مووشەک" ناودەبرد، ئێستا دەڵێت نامەی جوان دەگۆڕینەوە و کەوتووینەتە داوی خۆشەویستی.
لە لێدوانێکیدا بۆ گردبوونەوەیەکی جەماوەریی لە ویلایەتی وێست ڤێرجینیا، ترەمپ رەخنەی لەو کەسانە گرت کە بەهۆی رێککەوتنی لەگەڵ سەرۆکی کۆریا هێرشیانکردۆتە سەری و گووتی: "من هیچم لەدەستنەداوە، بەڵام سەیربکەن کۆریای باکوور دەستی لەچی هەڵگرتووە".
ترەمپ گووتیشی: "ئەو (کیم) نامەی بۆ دەنووسیم، نامەی جوان و مەزن ، دواتر ئێمە کەوتینە داوی خۆشەویستییەوە".
لە 12ی حوزەیرانی ئەمساڵ، ترەمپ و کیم لە سەنگاپوورە کۆبوونەوە و ئەو دیدارەشیان سەرەتایەک بوو بۆ باشترکردنی پەیوەندی هەردوولا.
سەرچاوە: گاردیان
H.J