لەسەر ماچێک چوار ساڵ زیندانی کرا

گەنجێکی تورک ماچێکی کچە هاوڕێکەی دەکات و چوار ساڵ زیندانی دەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

 کوڕێکی تەمەن 16 ساڵ بەهۆی ماچکردنی کچێکی تەمەن 13 ساڵ  بۆ ماوەی چوار ساڵ لە تورکیا زیندانیکرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، دادگای شاری ئەنتاڵیا کوڕێکی تەمەن 16 ساڵی بە ناوی (ئەی.کەی) بە تۆمەتی "گێچەڵی سێکسی" چوار ساڵ زیندانی کردووە، لە کاتێکدا ئەوەی ئەو کوڕە کردوویەتی، تەنها باوەشکردن و ماچکردنی کچە هاوڕێیەکی بووە لە قوتابخانەکەی.

یەکێک لە هاوڕێکانی ئەو کوڕ و کچە، ڤیدیۆی ساتی باوەشکردنەکەی بڵاوکردۆتەوە، دواتر بە تۆمەتی "گێچەڵی سێکسی" سکاڵا لەسەر کوڕە هەرزەکارەکە تۆمارکراوە.

ئەگەرچی چوار کەس لەوانەی ڤیدیۆکەیان بڵاوکردبووەوە دەستگیرکرابوون، بەڵام دواجار دادگا ئەوانی ئازادکرد و تەنها (ئەی. کەی) زیندانیکرد.

 

H.J