هه‌سه‌ده: ئاماده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌سه‌د بكه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات، ئاماده‌ی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا ده‌ربڕی، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی سیاسی.
ئه‌مینه عومه‌ر، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات، رایگه‌یاند، باوه‌ڕیان به گفتوگۆی سیاسی هه‌یه و ئه‌وه‌شی به سه‌ركه‌وتووترین رێگه‌چاره دانا بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا.
ئاماده‌یی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكراتیشی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و دانوستاند.
ئه‌مینه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات، به ده‌م داواكه‌ی حكوومه‌تی سووریاوه چووه، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له باره‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ندی و "ناوچه‌ی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا" بكه‌ن.
روونیشی ده‌كاته‌وه، تا ئێستا گفتوگۆكان هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بووه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه ده‌كات، رێچكه‌ی دانوستان دوورودرێژه‌و له داهاتوو ئه‌نجامێكی ده‌بێت كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی سووریا ده‌بێت و قه‌یرانه‌كان به كۆتا ده‌هێنێت.
ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات، رۆژی 27ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی رابردوو، به‌ده‌م داوایه‌كی حكوومه‌تی سووریا، چووه دیمه‌شق و گفتوگۆیان له باره‌ی داهاتووی ئه‌و وڵاته كرد.
ئێستاش چه‌ند لێژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ كاركردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری كه له باكووری سووریا جێبه‌جێ كراوه، له‌گه‌ڵ یاسایه‌ك بۆ ئیداره‌كردنی ناوچه‌كه، كه حكوومه‌ت داوای جێبه‌جێكردنی ده‌كات.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م