عادل عه‌بدولمه‌هدی بناسه
K24 - هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدی، به فه‌رمی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راسپێردرا.
عادل عه‌بدولمه‌هدی كێیه؟
سیاسییه‌كی شیعه‌ی عێراقییه و خاوه‌ن بیرۆكه و ئاراسته‌ی سیاسی جیاوازبووه پێش ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ئیسلامی هه‌ڵبژێرێت.
ساڵی 1942 له به‌غدا له‌دایكبووه و باوكی له سه‌رده‌می شا فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو وه‌زیر بووه.
ساڵی 1963 به‌كالۆریۆسی له ئابووری له زانكۆی به‌غدا خوێندووه، دواتر ماسته‌ری له زانستی سیاسی له په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی ئیداره‌ی گشتی ساڵی 1970 له پاریس به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها ساڵی 1972 ماسته‌ری له ئابووری سیاسی له زانكۆی بواتیه‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌ده‌ستهێناوه.
زمانی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی ده‌زانێت.
سه‌رنووسه‌ری ژماره‌یه‌ك گۆڤار بووه به زمانی عه‌ره‌بی و فه‌ڕه‌نسی و پۆستی سه‌رۆكی په‌یمانگای فه‌ڕه‌نسی بۆ توێژینه‌وه‌ی ئیسلامیشی هه‌بووه.
بووه به به‌عسی و دواتر له فه‌ڕه‌نسا بووه به (شیوعی - ماوی) پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران چووه‌ته ریزی ره‌وته ئیسلامییه شیعه‌كانه‌وه.
سه‌ركرده‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی له عێراق بووه‌و له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تی كردوون.
له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندی به حزبی به‌عسه‌وه كرد له ساڵانی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا و په‌یوه‌ندییه‌كی دیاری له‌گه‌ڵ سه‌ددام حسێن سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق هه‌بووه.
كاریگه‌ری ئه‌فكاری نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌بی و سۆشیالیستی له‌سه‌ر بووه، به‌ڵام ساڵی 1963 ده‌ستی له ئه‌ندامێتی به‌عس هه‌ڵگرت، له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووش فه‌رمانی له سێداره‌درانی بۆ ده‌رچوو بوو.
سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقر حه‌كیم و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق كاریكردووه، هه‌م سه‌ركرده بووه و هه‌م نوێنه‌ریان له چه‌ندین بۆنه‌دا.
عادل عه‌بدولمه‌هدی پاش رووخاندنی رژێمی سه‌ددام حسێن له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ساڵی 2003 گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق، له‌گه‌ڵ عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم له سه‌رده‌می ئیداره‌ی مه‌ده‌نی هه‌ر جاره و یه‌كێكیان له ئه‌نجوومه‌نی حوكم به‌شدار ده‌بوون، پاشان له ساڵی 2004 پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی وه‌رگرت له حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاویدا.
ساڵی 2005 بووه به یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێك بوو له كاندیده سه‌ره‌كییه‌كانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری كشایه‌وه.
به‌شداریی له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی عێراق كردووه.
دواین پۆستی عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌زیری نه‌وت بوو، به‌ڵام مانگی ئاداری ساڵی 2016 ده‌ستی له كاركێشایه‌وه.
خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك كتێبی تایبه‌ته به توێژینه‌وه‌و هه‌وڵی وه‌رگێڕانی كتێبی له زمانه‌كانی دیكه‌شه‌وه داوه.