مانچێسته‌ر یونایتد سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ر پۆگبا سه‌پاند
مانچێسته‌ر یونایتد به فه‌رمی له‌سه‌ر پۆگبای كردۆته مه‌رج ئه‌گه‌ر قسه بۆ میدیاكان بكات سزا ده‌درێت، ئه‌مه‌ش له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكی و فشارانه‌یه كه له نێوان پۆگبا و مۆرینهۆ دروست بووه.
دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و ڤالێنسیا له چامپیۆنزلیگ، میدیاكاره‌كان له ده‌وری پۆگبا خڕبوونه‌وه و داوایان لێ‌كردن لێدوانیان بۆ بدات.
به‌ڵام پۆگبا پێی راگه‌یاندن كه قسه‌كردنی له‌سه‌ر قه‌ده‌خه كراوه و ناتوانێت قسه بكه‌م، به توڕه‌ییه‌وه به میدیاكانی گوت وازم لێ بێنن ئێوه ده‌تانه‌وێت قسه بكه‌م و بمرم.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه بابه‌تی شه‌ڕ و ناكۆكی نێوان بۆته بابه‌تی گه‌رمی میدیاكانی بریتانیا، بۆیه به‌رپرسانی مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر راسپارده‌ی مۆرینهۆ قسه‌كردنیان له‌سه‌ر پۆگبا قه‌ده‌خه كردووه و بڕیاریش دراوه چیتر نه‌بێته كاپتنی دووه‌می مانچێسته‌ر یونایتد.