پاریس ئۆتۆمبێل قەدەخە دەکات

ژینگەی پاریس لە مەترسیدایە

K24- هه‌ولێر:

بۆ زیادکردنی ئەو ناوچانەی خاڵیین لە ئۆتۆمبێل، شارەوانی پاریس بڕیاریدا یەکەم یەکشەممەی هەموو مانگێک بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل لە چەند ناوچەیەکی سەنتەری پایتەختی فەرەنسا قەدەخەبکات.

لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا ژینگەی پاریس پیسترینە، خۆ گەر تەواوی ئەوروپا لەبەرچاو بگرین، پاریس لە پلەی 13 هەمین دێت کە ژینگەیەکی ناتەندروستی هەیە.

بەگوێرەی ئەو بڕیارە نوێیە کە سایتی دەیلی مەیل بڵاویکردۆتەوە، مانگی یەک رۆژ لە کاتژمێر 10 بەیانی بۆ 6ی ئێوارە، بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل جیا لە ڤانی گەیاندن و تەکسی قەدەخەدەکرێت، لەبری ئەوەش هاووڵاتیان دەتوانن پایسکیل و سکۆتەر بەکاربهێنن.

پاریس یەکێکە لەو شارانەی کە لە سەرانسەری جیهان گەشتیاران رووی تێدەکەن، بەگوێرەی رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی، ساڵانە زیاد لە 80 ملیۆن گەشتیار سەردانی پاریس دەکەن، ئەمەش وایکردووە ببێتە شارێکی تەواو جەنجاڵ و شارەوانی شارەکەش هەوڵی رزگاکردنی ژینگەکەی بدات.

H.J