پۆچیتینیۆ: هیچ به ئاستی لیۆنێل مێسی سه‌رسام نیم
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو بارسێلۆنا به سه‌ركردایه‌تی لیۆنێل مێسی له نێو یاریگه‌ی وێبمیلی له له‌نده‌ن شكستیان به یانه‌ی تۆتێنهام هێنا، پۆچیتینیۆ راهێنه‌ری یانه ئینگلیزییه‌كه رایگه‌یاند كه هیچ به لیۆنێل مێسی سه‌رسام نه‌بووه، چونكه ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌وان كردی پێشتر كردوویه‌تی و به‌رده‌وامیش دووباره‌ی ده‌كاته‌وه.
ماوریسیۆ پۆچیتینیۆ راهێنه‌ری تۆتێنهام له پرێس كۆنفرانسێك هۆكاری شكسته‌كه‌ی بۆ به‌شدارینه‌كردنی به‌شێك له ئه‌ستێره‌كانی گه‌ڕانده‌وه، گوتیشی: ئێمه پلانمان بۆ سه‌ركه‌وتن داڕشت بوو، به‌ڵام له گێمی یه‌كه‌م شته‌كان به خێرایی به قورسی به‌سه‌رماندا شكایه‌وه.
پۆچیتینیۆ ده‌شڵێت: ئێمه به‌رامبه‌ر تیپێكی گه‌وره یاریمان كرد، هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵه‌كردن به‌رامبه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا دۆخه‌كه‌ت لێ قورس‌تر ده‌كات، چونكه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا بكه‌یت به‌زه‌ییان نییه و گۆڵت لێ تۆمار ده‌كه‌ن.
له باره‌ی لیۆنێل مێسی، راهێنه‌ری تۆتێنهام گوتی: هیچ به ئاستی لیۆنێل مێسی سه‌رسام نه‌بووم، چونكه ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئێمه كرد هه‌موو كاتێك كردوویه‌تی، ئه‌و به‌رده‌وام هێز و وزه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره‌ی بۆ تێكشاندنی به‌رامبه‌ره‌كانی هه‌یه، به‌تایبه‌تی بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ زۆر باش ئاماده‌یه.
له باره‌ی باشترین یاریزانی جیهان، پۆچیتینیۆ گوتیشی: وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر ئاسانه، مێسی نه‌ك له ئێستا، به‌ڵكو له مێژه باشترین یاریزانی جیهان.
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ شكستی به تۆتێنهام هێنا، له‌و یارییه‌دا لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا 2 گۆڵی تۆمار كرد.