به فه‌رمی كریستیانۆ له هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال دوورخرایه‌وه
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له دوای مۆندیالی 2018ـی رووسیا بۆ هیچ یارییه‌كی فه‌رمی و نا فه‌رمی بانگهێشتی كریستیانۆ رۆناڵدۆی نه‌كردۆته‌وه، له راگه‌یاندراوێكیشدا بۆ 2 یاری داهاتووش ئه‌م یاریزانه دوورخراوه‌ته‌وه.
فێرناندۆ سانتۆس راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ دوو یاری داهاتووی بڵاو كرده‌وه و دیسان ناوی كریستیانۆ نابینرێت.
پورتوگال به‌بێ كریستیانۆ له 14ـی ئه‌م مانگه رووبه‌ڕووی سكۆتلاند ده‌بێته‌وه، دواتر له 11ـی مانگی داهاتوو به‌رامبه‌ر پۆڵه‌ندا یاری ده‌كات.
راهێنه‌ری پورتوگال له شوێنی كریستیانۆ بانگهێشتی برومای هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌ی یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانیای كردووه، جیا له‌وه‌ش له هێڵی پێشه‌وه هه‌ریه‌ك له (ئاندریا سیلڤا، گیدیس و ئیدیر) ده‌بینرێن.