ئاسایش هۆشداری ده‌داته "ته‌قه‌كه‌ران" كه‌سێكیش ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
ئاسایشی هه‌ولێر هۆشداری ده‌داته هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ناوی "ده‌ربڕینی خۆشییه‌وه" ته‌قه ده‌كه‌ن و ئاشكراشی ده‌كات، به‌هۆی "ته‌قه‌كردنه‌وه" كه‌سێك ده‌ستگیركراوه.
تاریق نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌ولێر، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ته‌قه‌كردن به‌ناوی ده‌ربڕینی خۆشییه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات ده‌ستگیرده‌كرێت.
روونیشی كرده‌وه، پێشتر له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان به‌هۆی ته‌قه‌ی به‌ناو "خۆشییه‌وه" چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو روویانداوه و نایانه‌وێش هه‌مان ئه‌و شتانه دووباره ببنه‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر روونیشی كرده‌وه، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه كه به ئۆتۆمبێلێكی جۆری (بی ئێم ده‌بڵیو) له ناو شاڕ سووڕاوه‌ته‌وه و ته‌قه‌ی كردووه.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، هه‌ر كه‌سێك رێگه به‌خۆی بدات و به ناوی ده‌ربڕینی خۆشییه‌وه ته‌قه بكات، ده‌ستگیرده‌كرێت.
پێشتر له سنووری پارێزگای سلێمانی، به‌هۆی ته‌قه‌ی خۆشییه‌وه دوو كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و 3 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئ. م