كوردستان 24 زانياری نوێ له باره‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایى هه‌ڵبژاردن بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره كاتژمێر 7ى ئێواره، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له باره‌گای ئۆفیسی نیشتمانی، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنى 30ی ئه‌یلوول رابگه‌یه‌نێت.
نه‌وره‌س عه‌بدوڵڵا، په‌یامنێری كوردستان24، له ئۆفیسی نیشتمانی كۆمیسیۆنی باڵا, له باره‌ی دوایین ئاماره‌وه رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی پێشتر بڵاوكراونه‌ته‌وه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت، چونكه ئه‌و ئامارانه‌ی پێشتر ده‌نگی ناو ئه‌و سندووقانه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌ژمار كراوه، كه سكاڵایان له‌سه‌ره و قردێله‌ی سووریا‌ن لێدراوه.
په‌یامنێری كوردستان 24 روونیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆن بڕیاره بڵاویبكاته‌وه، ئه‌نجامی به‌راییه و ته‌نها هی ئه‌و سندووقانه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی وردبینییان بۆ كراوه و هیچ سكاڵایه‌كیان له‌سه‌ر نییه و قردێله‌ی سووریا‌ن لێنه‌دراوه.
به‌و جۆره‌ش ره‌نگه ئه‌و ئه‌نجامه به‌راییه‌ی كه بڕیاره كۆمیسیۆن ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بڵاویبكاته‌وه، جیاواز ده‌بێت له‌و ئامار و ژماره‌ی كورسی لایه‌نه‌كان، كه پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئ. م