ئێنریكی ده‌بێته ریال یانه‌ی ریال مه‌درید؟
لویس ئێنریكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا پێكهاته‌ی نوێی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كانی داهاتوو بڵاو كرده‌وه و جگه له بۆسكێتس هیچ یاریزانێكی دیكه‌ی بارسێلۆنای بانگهێشت نه‌كردووه و له به‌رامبه‌ردا 4 یاریزانی ریال مه‌دریدی بانگهێشت كردووه، دیسان جۆردی ئالبای پشتگوێ خستووه.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی بۆچی یاریزانانی ریال مه‌درید زیاتر له هی بارسێلۆنا بانگهێشت ده‌كات، لویس ئێنریكی گوتی: من بیر له‌م شته ناكه‌مه‌وه و هه‌ر یاریزانێك ئاستێكی به‌رز له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا پێشكه‌ش بكات بانگهێشتی ده‌كه‌م.
ئێنریكی له باره‌ی به‌شدارینه‌كردنی ئیسكۆ گوتی: ئه‌مه شتێكی ئاسایییه و بانگهێشتی ئاسێنسیۆ و سیبایۆسم كردووه و ده‌توانن شوێنی ئه‌و پڕ بكه‌نه‌وه.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه رۆژێكدا دێت هاوشێوه‌ی لۆپیتیخی، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا جێبهێڵیت و ببیته راهێنه‌ری ریال مه‌درید، ئێنریكی گوتی: من ببمه راهێنه‌ری ریال مه‌درید؟ واز له‌و ئه‌گه‌ر و قسانه بێنن، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌م سه‌قفه درزی برد و رووخا، هه‌موومان له ژێریدا ده‌مرین، خۆ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر؟
گوتیشی: زۆر هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌م، چونكه فشارێكی زۆر كه‌وتۆته سه‌ر رامۆس و یاریزانه‌كانی دیكه، چونكه به‌هۆی یانه‌كان و یارییان بۆ هه‌ڵبژارده‌كانیان هیلاك ده‌بن، به‌ڵام خشته‌ی یارییه‌كان به‌مشێوه‌یه و له‌ده‌سه‌ڵاتی مندا نییه.