"ئاسته‌نگه گه‌وره‌كه" چاوه‌ڕوانی حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی-یه
K24 - هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاسته‌نگ و كۆسپی جیاواز ده‌بێته‌وه، له ئه‌گه‌ری گوشاره‌كان و نه‌توانینی جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندا حكوومییه‌كه‌ی ناچار ده‌بێت "ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه"، هه‌رچه‌نده پێشتر موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سائیروون رایگه‌یاندووه، ئه‌وان هیچ پۆستێكیان له حكوومه‌ته‌كه‌یدا ناوێت.
عه‌بدولمه‌هدی، پێشتر سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی بووه كه نزیكه له ئێران، له‌لای ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش قه‌بووڵكراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ره‌زا، كوڕی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراق و سه‌در و هادی عامری هه‌یه.
سیستانی پشتیوانی ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له عه‌بدولمه‌هدی، بۆ وێبسایتی "عه‌ره‌بی پۆست" ده‌ڵێت: "ئێستا عه‌بدولمه‌هدی زیاتر وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ چاوی لێده‌كرێت، له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران كاندیدكراوه، هیچ گومانێكی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر نییه و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی نه‌زاهه و دادگاكانیش تۆمه‌تبار نه‌كراوه".
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت: "هه‌ر كه‌سێكیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه بڵێت، درۆیه و راست نییه، ته‌نها جموجۆڵێكی راگه‌یاندنه‌كان ده‌بێت كه حكوومه‌ته‌كانی پێشتر ده‌یكه‌ن و مه‌به‌ستیشیان ته‌گه‌ره‌ی سیاسیی و كه‌وتنی عه‌بدولمه‌هدییه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتیش له‌وه كردووه‌ته‌وه، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان، پشتیوانی عه‌بدولمه‌هدی كردووه و بۆ ئه‌و پۆسته كاندیدی كردووه، ئه‌ویش له رێگه‌ی موقته‌دا سه‌در و هادی عامری بووه، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ندین دیدار و دانیشتنی چڕ‌وپڕ، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه باسی ده‌كات، ئێستا عادل عه‌بدولمه‌هدی، ده‌یه‌وێت كابینه‌ی نوێ له كه‌سانی شاره‌زا پێكبهێنێت و "ته‌كنۆكرات بن".
مه‌رجه‌كانی عه‌بدولمه‌هدی
هێزه سیاسییه‌كانی عێراق، ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ربڕیوه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانیش ئه‌وه‌یه هه‌ر لایه‌نێك بۆ هه‌ر پۆستێك چوار كه‌س ده‌ستنیشان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و چواره به گوێره‌ی لێهاتووییان بۆ پۆسته‌كه ده‌ستنیشان بكرێت.
حامید موسه‌وی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند، عه‌بدولمه‌هدی سه‌ر به هیچ حزبێك نییه و له چوارچێوه‌ی هیچ لیستیێكیش به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا نه‌كرد، داواشی له لایه‌نه‌كان كردووه پشتیوانی بكه‌ن له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت، هه‌رچه‌نده داوا كراوه كه‌سانی بێلایه‌ن بكرێنه وه‌زیر و پۆسته‌كانییان پێ بدرێت، به‌ڵام كه‌سانی بێلایه‌ن لاواز ده‌بن به‌تایبه‌تیش ئێستا حزب هه‌ژموونی ته‌واوی به‌سه‌ر حكوومه‌تدا هه‌یه.
وازهێنان له پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران
رائید فه‌همی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی سائیروون رایده‌گه‌یه‌نێت، عه‌بدولمه‌هدی هه‌ر كاتێك گوشاری لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری زیادبوو، یان نه‌یتوانی به‌رنامه‌ی حكوومی جێبه‌جێ بكات، راسته‌وخۆ ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت.
فه‌همی بۆ "عه‌ره‌بی پۆست" ده‌ڵێت: "ئه‌زموونه‌كانی رابردوو له ئیداره‌دانی حكوومه‌ت شكستیان هێناوه، هیچ پێشكه‌وتنێك له رووی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی وه‌دینه‌هاتووه، كه 15 ساڵ به‌سه‌ر رووخانی رژێمی سه‌ددام حوسێن‌دا تێپه‌ڕیوه، ده‌ستنیشانكردنی عه‌بدولمه‌هدی له رێگه‌ی رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك هه‌ڵبژێرن و سه‌ربه‌ستی بكه‌ن له چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌ت، به‌و جۆره‌ش رێگری له ده‌ستێوه‌ردانی حزبی ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "جگه له گرفته كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردوو، به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدی، رووبه‌ڕووی چه‌ند ئاسته‌نگێكی دیكه ده‌بێته‌وه له پێكهێنانی حكوومه‌ت، چونكه داوای كردووه لایه‌نه سیاسییه‌كان هاوكاری بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره‌كان و پێكهێنانی حكوومه‌ت، هه‌رچه‌نده له پشك پشكێنه‌ی حزبی ده‌رنه‌چووینه، به‌ڵام هێزه سیاسییه‌كان لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و بڕیاریانداوه هاوكاری بكه‌ن".
رائید فه‌همی دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، هه‌ر كاتێك عادل عه‌بدولمه‌هدی نه‌توانێت به‌رنامه حكوومییه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، دوای ته‌نها ساڵێك له پێدانی متمانه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه.
به‌سره كێشه مه‌ترسیداره‌كه‌ی حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی-یه
پارێزگای به‌سره له‌وپه‌ڕی باشووری عێراق، تا ئێستاش داوای خزمه‌تگوزاری و كاره‌با له حكوومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كات، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی درووست ده‌كات.
رامی سكینی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره رایده‌گه‌یه‌نێت، پارێزگاكه‌یان كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه و خزمه‌تگوزاری و كاره‌بای ته‌واوی نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به گرنگترین پارێزگا ئابوورییه‌كانی عێراق داده‌نرێت و گه‌نجانی پارێزگا له هێلی ژێر هه‌ژاریدا ده‌ژین، كه داوایان له ته‌واوی حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق كردووه پرۆژه‌ی پترۆدۆلار جێبه‌جێ بكات، كه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 5 دۆلاره، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بڕیاره كاری پێنه‌كراوه.
سكینی روونیشی ده‌كاته‌وه، به حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ریشیان گوتووه ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ پارێزگا سه‌رف بكات، به‌ڵام به بیانووی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی ده‌ستگرتنه‌وه "تقشف"ی دارایی له عێراق، جێبه‌جێ نه‌كرا.
سكینی راشیده‌گه‌یه‌نێت، ده‌كرێت وه‌به‌رهێنان له به‌رهه‌م و سامانه سرووشتییه‌كان ببێته هۆی بووژاندنه‌وه‌ی به‌سره، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ی پترۆدۆلاریش جێبه‌جێ نه‌كرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به بریاڕی ده‌سه‌ڵاته ته‌شریعییه‌كانه‌وه هه‌یه و ده‌بێت له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو جێبه‌جێ بكرێت.
سكینی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، عه‌بدولمه‌هدی پابه‌ندتره به به‌رنامه حكوومییه‌كه‌ی و جیاوازتره له سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته چاوێك به به‌سره‌دا بخشێنێته‌وه، به‌تایبه‌تیش له ئیداره‌دانی حكوومه‌تی خۆجێیی.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، پارێزگاكه چاودێری كاره‌كانی حكوومه‌ت ده‌كات و ئه‌گه‌ر هه‌ست بكرێت حكوومه‌ت وه‌ڵامی داواكارییه‌كانییان ناداته‌وه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانیش ده‌ستپێده‌كاته‌وه له دژی سیاسه‌تی حكوومه‌ت، ئه‌و كات رای گشتی شه‌قامی به‌سره، رایه‌كی دیكه‌یه و جیاواز ده‌بێت له پێشوو.
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بی پۆست
ئ. م