سه‌رۆك بارزانی داوای قوڵكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی ده‌كات

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی جەژنی (جەمایێ)ـی ئێزییدییەكانی كوردستان و جیهان دەكات

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، له‌ جه‌ژنی جه‌مایێی ئێزدییه‌كاندا داوای قوڵكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌ ئاینی و نه‌ته‌وه‌یه‌كان ده‌كات.

سه‌رۆك بارزانی له‌ ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆیدا بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ـی ئێزیدی، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و هەموو جیهان كردووه‌و ده‌ڵێت: "هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە هۆی خۆشی و ئارامیی خوشك و برا ئێزیدییەكان و بتوانن هەموو ساڵێك جەژن و خۆشییەكانیان لە ئاشتی و ئاسوودەییدا بكەنەوە".

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "بەو بۆنەیەوە جەخت دەكەمەوە كە پێویستە هەموو لایەكمان كار بۆ قووڵتربوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان بكەین و بیپارێزین".