رێبوار تاڵه‌بانی: عەبادی ده‌ستووری پێشێلكرد و دەسەڵاتی سەربازیی بەسەر کەرکووکدا سه‌پاند

"سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی پێشوو وڵامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیان نه‌داوه‌ته‌وه‌"

K24 - هه‌ولێر:

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ده‌ڵێت: "حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق دەستووری پێشێلكردووە، کاتێک ھێزی جولاند بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسە سیاسییەكان لە وڵات، بەوەی لە بری ئەوەی بێت داعش لە خوارووی كەركووك دەربكات، ئامانجی ئەوەبوو پێشمەرگە لە كەركووك دەربكات و دەسەڵاتی سەربازی بسەپێنێت".

رێبوار تاڵەبانی رەخنەی توندیشی لە سێ سەرۆكایەتییەكەی پێشووی عێراق گرتووە، كە بەھیچ شێوەیەك وەڵامی داواكارییەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیان نەداوەتەوە.