توركیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی خاشقچی داوای پشكنینی كونسوڵخانه‌ی سعوودیه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 8/10/2018 ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره داوایان له سعوودیه كردووه رێگه‌یان بدات به‌هۆی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته بپشكنن.
پێشتریش ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵو بڵاویكردبووه‌وه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوێنی باڵیۆزی سعوودیه‌ی له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت كردووه‌و داوای هاوكاریكردنی كردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له پرسی خاشقچی.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا له‌چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامبوونی هه‌واڵی جۆراوجۆردایه له‌سه‌ر چاره‌نووسی جه‌مال خاشقچی كه له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه بێسه‌روشوێن بووه و گوومانی ئه‌وه خراوه‌ته روو كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه ئه‌و نه‌یاره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له ناو كونسوڵخانه‌كه‌دا كوشتبێت..
هه‌روه‌ها دوای چه‌ند رۆژێكه له قسه‌كانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه كه ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ رێگه‌دان به پشكنینی كونسوڵخانه‌كه‌یان له ئیستانبوڵ له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ربڕیبوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ونبووه‌دا بگه‌ڕێن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا رایانگه‌یاند دۆسێی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ دیارنه‌مانی رۆژنامه‌نووسی ئۆپۆزسیۆنی سعوودی جه‌مال خاشقچی كردووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی چووه‌ته ناو كونسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه هیچ هه‌واڵێكی نییه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵی پچڕاوه.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، دوێنێ له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی توركیا رایگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیسی توركیا، خاشقچی له پرۆسه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراودا له‌ناو كونسوڵخانه‌ی توركیا له ئیستانبوڵ كوژراوه" هه‌ر چه‌نده سعوودیه ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.