ئه‌سه‌د بڕیاری لێبوردنی ده‌ركرد
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9/10/2018 به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا، لێبوردنی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ركرد كه له ریزی سوپای سووریا پاش ئه‌نجامدانی تاوان هه‌ڵاتوون بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی سووریا و به‌گوێره‌ی یاسای سه‌ربازی ده‌بوو سزابدرێن.
به‌ڵام بڕیاره‌كه ئه‌وانه‌یان ناگرێته‌وه له ده‌ست دادگا هه‌ڵاتوون و ناگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر له ناوخۆدان له ماوه‌ی 4 مانگ و له ده‌ره‌وه‌شن له ماوه‌ی 6 مانگ خۆیان راده‌ست ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و مه‌رسومه‌ی ئه‌سه‌د، له هه‌موو ئه‌و تاوانانه خۆشده‌بن كه له یاسای خزمه‌تی ئاڵا به ژماره 30 له ساڵی 2007 وه‌ك سزای هه‌ڵاتن له خزمه‌تی سه‌ربازی دیاری كراوه‌و پاشان هه‌مواركراوه‌ته‌وه.