وێنه‌ی ساتی چوونی جه‌مال خاشقچی بۆ كونسوڵخانه‌ی سعوودیه بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی وێنه‌یه‌كی ساتی چوونه ژووره‌وه‌ی جه‌مال خاشقچی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌چێته ناو باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ.
وێنه‌كه له‌لایه‌ن كامێرایه‌كی ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌ی سعوودیه‌وه گیراوه و ده‌رده‌كه‌وێت كه خاشقچی چاكێتێكی ره‌ش و پانتۆڵێكی ره‌ساسی له‌به‌ركردووه‌و كاتژمێر 1:14 خوله‌كی نیوه‌ڕۆ به‌ره‌و ناو كونسوڵخانه‌كه ده‌چێت و كه‌سێكیش له‌به‌رده‌م ده‌رگای كونسوڵخانه راوه‌ستاوه به‌ڵام ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
جه‌مال خاشقچی هه‌فته‌ی رابردوو به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه چوبووه كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیستانبوڵ، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كه به نه‌یاری سیاسه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه ناسراوه، له‌وكاته‌ی چووه‌ته ژووره‌وه تا ئێستا هیچ هه‌واڵێكی نییه و ده‌ستگیرانه‌كه‌شی ده‌ڵێت به‌درێژایی رۆژه‌كه له ده‌ره‌وه چاوه‌ڕوانی بووم و هه‌ر نه‌هاته ده‌ره‌وه.
دیارنه‌مانیشی بووه‌ته پرس و باسێكی گه‌رمی نێوه‌نده سیاسی و دیپلۆماسی و میدیاییه‌كانی جیهان و سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی "كوشتنی" له‌ناو كونسوڵخانه‌كه‌دا، به‌ڵام سعوودیه ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت خاشقچی چووه‌ته ده‌ره‌وه.