رۆماننووسێكى ناودارى ميسر داواى لێبوردن له كورد ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق، ڤيزاى سه‌ردانى عێراقى پێ نه‌دا، رۆماننووسى ناودارى ميسرى، يوسف زيدان نه‌يتوانى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا بكات و رايگه‌ياند، داواى لێبوردنم هه‌يه و نامه‌وێت ببمه هۆى درووستبوونى ئيحراجى سياسى بۆيان.
يوسف زيدان، له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه به نيازى سه‌ردانى عێراقه و حه‌زى كردووه سه‌ر له به‌غدا بدات و سه‌ردانى مه‌زارگه‌ى شێخ عه‌بدولقادرى گه‌يلانى بكات و پاشان بچێته نه‌جه‌ف.
له‌و باره‌يه‌وه، يوسف زيدان داوايه‌كى لێبووردنى له په‌يجى خۆى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له پۆسته‌كه‌ى فه‌يسبووكيدا نووسيويه‌تى: ئێستا به‌ڕێوه‌م بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى قاهيره، دۆستێك پێى وتم ئه‌و ڤيزايه‌ى وه‌رتگرتووه، تايبه‌ته به هه‌رێمى كوردستان و له عێراق كارى پێ ناكرێت و رێگه‌م پێ‌نادرێت سه‌ردانى به‌غدا بكه‌م و پياسه‌يه‌كى شه‌قامى موته‌نه‌بى بكه‌م و چايه‌ك بخۆمه‌وه، كه ئه‌وه خه‌ونێكى دێرينمه. ئه‌گه‌ر بچم، ده‌ستگير ده‌كرێم به‌و پێيه‌ى من بێ رێگه‌پێدان هاتوومه‌ته عێراقه‌وه.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: دواى ئه‌وه‌ى دڵنيابوومه‌وه له راستى ئه‌و زانياريانه‌ى پێم گه‌يشتن، كه‌لوپه‌لم پێچايه‌وه و داواى لێبوردنم له برايانى كورد هه‌يه، چونكه نه‌متوانى ئه‌مساڵ به‌شدارى له پيشانگه‌ى ساڵانه‌ى كتێب بم له هه‌ولێر. چونكه پێم خۆش نييه تووشى ئيحراجى سياسى يان رۆشنبيرى و مه‌زهه‌بيان بكه‌م.