ئه‌و حكوومه‌ته ته‌كنۆكراته‌ی سه‌در باسی لێوه ده‌كات هه‌رگیز له‌دایك نابێت
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن خه‌ڵه‌ف عه‌لۆ جبووری، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی "بیناء" ئاشكرایكرد، دوو لایه‌نی سیاسی كه ئاماژه‌ی به‌ناویان نه‌كرد، رای جیاوازیان هه‌یه و فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت چڕ كردووه‌ته‌وه و، ناوی چه‌ند كه‌سێكیان سه‌پاندووه بۆ پێدانی پۆسته ئیداری و وه‌زارییه‌كانی حكوومه‌ت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتیشیكرده‌وه، هیچ لایه‌نێك پابه‌ندی ئه‌و بڕیار و راسپاردانه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در نابن، كه گوتوویه‌تی: "نابێت هیچ كوتله‌یه‌ك كاندید بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان پێشكه‌ش بكات و بسه‌پێنێت".
له لێدوانێكدا بۆ سومه‌رییه نیوز، جبووری گوتی: "ئێمه رێز له‌و بڕیاره‌ی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌گرین كه گوتوویه‌تی: نابێت هیچ كوتله‌یه‌ك كاندید بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان پێشكه‌ش بكات و ده‌بێت لایه‌نه‌كان ده‌ستبه‌رداری ئیستحقاقی خۆیان بن له حكوومه‌تی داهاتوودا، چونكه ئه‌و بڕیاره له كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن پێگه‌وه ده‌ركراوه و كه‌سێكی رێزداره، به‌ڵام ئه‌و بڕیار و راسپاردانه نوێنه‌رایه‌تی ته‌نیا بۆچوونه‌كانی خودی سه‌در و ئه‌و كوتله‌یه ده‌كه‌ن كه سه‌ركردایه‌تی ده‌كات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی "بیناء" گوتیشی، "كوتله‌كه‌ی سه‌در ده‌توانێت ئه‌و بڕیار و راسپاردانه جێبه‌جێ بكات كه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كه‌یانه‌وه ده‌ركراون، به‌ڵام له‌كاتێكدا كوتله‌كه‌ی سه‌در ته‌نیا رێژه‌ی له 16.15%ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان پێكده‌هێنێت، ئه‌وا ناتوانێت ئه‌و بڕیار و راسپاردانه به‌سه‌ر ته‌واوی لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا بسه‌پێنێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سه‌پاندنی ئه‌و بڕیارانه كارێكی نایاساییه و له‌و باوه‌ڕه‌دا نین هیچ كوتله‌یه‌كی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌وه رازی بێت راسپارده‌كانی سه‌در جێبه‌جێ بكات".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتر موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای له عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپیردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كردبوو، كه‌سانی ته‌كنۆكرات و سه‌ربه‌خۆ له كابینه نوێكه‌یدا بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان ده‌ستنیشان بكات، رێگه‌ش نه‌دات حزب و كوتله سیاسییه‌كان كاندیدی خۆیان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان بسه‌پێنن.
سه‌در ته‌نیا مۆڵه‌تی یه‌ك ساڵیشی بۆ عه‌بدولمه‌هدی دیاریكردووه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی جێگای قبووڵ نه‌بێت، دووباره په‌نا بۆ شه‌قام ده‌باته‌وه.
H.B