سبه‌ى ليژنه هه‌ميشه‌ييه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستنيشان ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ى راگه‌ياندنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند، له دانيشتنى سبه‌ى ئه‌نجوومه‌ندا سێ ته‌وه‌ر تاوتوێ ده‌كرێن.
به گوێره‌ى خشته‌ى كاره‌كانى دانيشتنى شه‌شه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، كه بڕياره سبه‌ى پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت، دواى خوێندنى چه‌ند ئايه‌تێكى قورئان، سێ پرس تاوتوێ ده‌كرێن.
فه‌رمانگه‌ى راگه‌ياندنى ئه‌نجوومه‌ن ئاشكرايكردووه، هه‌ريه‌ك له پرسى پله وه‌زيفييه‌كان و گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى وه‌زيرى دارايى و سكرتێرى گشتيى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران و پرسى كۆنمره‌ى قوتابيان و پلانى ناوه‌ندى وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌يمانگه‌كان و پرسى سێيه‌مش دانان و ده‌ستنيشانكردنى ليژنه هه‌ميشه‌ييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران تاوتوێ ده‌كرێن و بڕيارى پێويستيان له باره‌وه ده‌درێت.