ئاكپارتى: هه‌رێمى كوردستان بۆ ئێمه‌ گرنگه‌

له‌ داهاتوودا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، سه‌ردانى توركيا ده‌كات
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

په‌رله‌مانتارێكى ئاكپارتى رايگه‌ياند، له‌ داهاتوودا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، سه‌ردانى توركيا ده‌كات و گوتيشى: هه‌رێمى كوردستان بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگه‌.

جێگری پێشووی سەرۆکی گشتی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا و پەرلەمانتاری ئەو پارتە لە بازنەی دیاربەکر، مەهدی ئەکەر لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان 24دا رايگه‌ياند، هەرێمی کوردستان تا دوا رادە بۆ تورکیا گرنگە.

مەهدی ئەکەر گوتيشى: هه‌موو ئەو نەتەوانەی لەم هەرێمە دەژین برای ئێمەن، لەبەر ئەوە بۆ ئێمە گرنگە، کە پەیوەندی راست و بەهێزمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت، لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر بازرگانی تورک هەن، پەیوەندی سیاسیی بەهێز هەیە. جیا لەوە ئێمە خاوەنی ئاین و مێژووی هاوبەشین پێكه‌وە دەتوانین داهاتووییەکی باش بونیاد بنێین.

هه‌روه‌ها گوتى: چەند جارێک بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیای کردووە  و پشت بە خودا سەردانی دیکەشی دەبێت. 

ئ.ر