زانیاری نوێ له‌باره‌ی ته‌رمی خاشقچی بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له‌سه‌ر زاری كه‌سێكه‌وه كه به ئاگادار ناوی بردووه ده‌ڵێت: "فه‌رمانی كوشتن یان رفاندنی جه‌مال خاشقچی ده‌رنه‌چوو بوو، به‌ڵام به‌رده‌وام ئه‌و فه‌رمانه له به‌رده‌ستدا بووه كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌واڵگری سعوودیه ده‌ریكردووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یارانی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی سعوودیه بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتوویه‌تی: "شۆفێره‌كه‌ی كونسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ له‌نێو ئه‌وانه‌دایه كه ته‌رمی خاشقچی راده‌ستی كه‌سێك كه له توركیا هاوكاریی كردوون، كردووه و نازانرێت چی‌یان له ته‌رمه‌كه كردووه".
چیرۆكێكی دیكه‌ش هه‌یه و ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ته‌رمی خاشقچی لای سعوودیه‌كانه و هه‌وڵیانداوه بیشارنه‌وه‌و ئه‌وانه‌ی له كونسوڵخانه‌كه‌دا بوون شاردبێتیانه‌وه یان ویستبێتیان كه‌یسه‌كه به ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا ببه‌ن.
ئه‌وه له كاتێكدایه داواكاری گشتی سعوودیه به فه‌رمی گیانله‌ده‌ستدانی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نووسی سعوودی راگه‌یاند و گووتی: "له كاتی چوونه ناو كونسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ، له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كانی ئه‌وێ تووشی شه‌ڕه ده‌ست و كێشه بووه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه مردووه. 18 كه‌سیش به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندییان به‌و رووداوه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رن و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
جه‌مال خاشقچی رۆژی 2/10/2018 به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه بۆ ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژنێكی تورك به‌ناوی خه‌دیجه جه‌نگیز چووه كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی و نه‌گه‌ڕایه‌وه.