مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكرێت
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان مووچەی مانگی تەمموزی 2018ی ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوەی دیكە دابەش دەكات.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە 21/10/2018، مووچەی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، رۆشنبیری، ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دابەشدەکرێت".
رۆژی 6 ئەم مانگە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی 2018، كرد.