بارانبارین بەردەوام دەبێت
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی بارانبارین لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە ھەندێك ناوچە نیمچە ھەور و لە ھەندێك شوێنیش ھەوری تەواو دەبێت و بارانبارین بە رێژەی جیاواز لە ناوچەكان بەردەوام دەبێت.
ھەروەھا كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی دووشەممە وپێشبینی كردووە، سبەی ئاسمان ھەور دەبێت و لەگەڵ بارانبارین لە ھەندێك ناوچە لە دوای نیوەڕۆ و ئێوارەدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.