سوید بڕیارێك لەبارەی په‌نابه‌ران ده‌رده‌كات
K24 - ستۆكھۆڵم
حكوومه‌تی سوید بڕیاریدا ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر كاری وه‌رگێڕانیان بۆ په‌نابه‌ران ده‌كرد، چیتر رێگه‌یان پێ‌نادرێت ببنه پارێزه‌ری په‌نابه‌ران. حكوومه‌تی سوید راشیده‌گه‌یه‌نێت، داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی رێكاری یاسایی پێویسته، ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ش شاره‌زاییان له یاساكانی ئه‌و وڵاته‌دا نییه، بۆیه گرفت بۆ په‌نابه‌ران دروست ده‌كه‌ن.
پارێزەرێك داوا لە پەنابەران دەكات وریابن، پارێزەرێكی باوەڕپێكراوی رێگەپێدراو و خاوەن ئەزموون ھەڵبژێرن، بۆ ئەوەی داھاتوویان نەكەوێتە مەترسییەوە.
به‌هار وه‌زیری، پارێزه‌ر لە وڵاتی سوید بە كوردستان24 راگەیاند: "ئێستا لە سوید زۆر پەنابەر وەرناگیرێت و وەكو جاران نەماوە، زۆر گرنگە ئەوانەی دێنە ئێرەو داوای پەنابەری دەكەن، لەوە وردبنەوە كە كام پارێزەر بە كەڵكیان دێت، راستە پارێزەر لەگەڵ زۆربەی كەیسەكان مامەڵە دەكات، بەڵام زۆر لە پارێزەران نازانن لەگەڵ كەیسی پەنابەری مامەڵە بكەن".
ھەر پەیوەست بەو پرسە پارێزه‌ر شاڵاو ره‌حیم، دەڵێت: "رەنگە زۆر لە پارێزەرەكان شارەزاییان لەسەر پەنابەری نەبێت، لەكاتی گفتوگۆی پەنابەر و رێكارە یاساییەكان بەھۆی ناشارەزایی لە دەقە یاساییەكان تووشی كێشە دەبێت، لەوەش ناخۆشتر ئەوەیە كە پەنابەران تووشی كێشە دەكات".
ھ.م