گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەنێوخۆیدا لە گفتوگۆدایە و ئه‌و پرسه تاووتوێ ده‌كات.
سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ره‌تا پارتی تاووتوێی ئه‌وه ده‌كات، لەگەڵ چ لایەنێك هاوپەیمانێتی بكات و بزانێت شێوازی پێکهێنانی حکومەت چۆن دەبێت.
سەبارەت بە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراقیش گوتی: "کورد پشتیوانی لە حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دەکات، بەڵام دەبێت کورد لە حکوومەتی داهاتووی عێراق هاوبەشێکی راستەقینە بێت".
دووپاتی له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند، پێویستە پرسی پێشمەرگە و ماددەی 140ی دەستوور لە کابینەی نوێی حکوومەت گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی رابردوو، بۆ خوولی پێجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی راگه‌یه‌ندرا، پارتی به به‌ده‌ستهێنانی 688 هه‌زار و 70 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی كورسییه‌كانی ده‌گاته 45 كورسی.
له ئێستاشه‌وه ئه‌و حزبه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه ده‌كات، بزانێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ كێدا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بكه‌وێته گفتوگۆ.
ئ. م