كلاسیكۆ به‌بێ مارسێلۆ به‌ڕێوه ده‌چێت؟

دوای پێكانه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی له چامپیۆنزلیگ، مارسێلۆ دڵنیایی ده‌داته هانده‌رانی ریال مه‌درید و ده‌ڵێت سه‌لامه‌تم، هه‌رچه‌نده رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردۆته‌وه ئه‌م یاریزانه 10 رۆژ به‌هۆی پێكانه‌وه داده‌بڕێت.
مارسێلۆ له یاریی شه‌وی رابردووی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ڤیكتۆریا بلزن دوای تۆماركردنی گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی له خوله‌كه‌كانی كۆتایی به پێكراوی و به گریانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی له‌لای مه‌دریدیه‌كان دروست كرد.
دواتر رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكرده‌وه ئه‌م به‌رگریكاره بڕازیلیه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ له یاریكردن داده‌بڕێت و ناتوانێت له كلاسیكۆ ئاماده‌بێت.
به‌ڵام مارسێلۆ له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی ماركا ده‌ڵێت ئێستا هه‌ست به باشی ده‌كه‌م و ترسم له پێكان هه‌بوو، ده‌شڵێت پێویسته ئه‌م حاڵه‌تانه به‌سه‌ر ناوبژیوانان تێنه‌په‌ڕێت و كارت به‌رووی یاریزانه‌كان به‌رز بكاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ماركا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كلاسیكۆ به‌بێ مارسێلۆ به‌ڕێوه ده‌چێت.