هه‌ده‌په‌ بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی داوای رۆڵی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

ئیمام تاشچه‌ر: شەڕ چارەسەری کێشەکانی کورد لە تورکیا ناکات

K24 - هه‌ولێر:

پەرلەمانتارێکی هەدەپە دەڵێت: "سەرۆک بارزانی لەنێو کوردان و لەسەر ئاستی جیهانیش رۆڵێکی گەورەی هەیە و دەکرێت بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا رۆڵی گرنگی هەبێ".

ئیمام تاشچەر، پەرلەمانتاری هەدەپە بە کوردستان24 راگەیاند: "شەڕ چارەسەری کێشەکانی کورد لە تورکیا ناکات و دەبێت شەڕ رابگیرێت و دووبارە پرۆسەی ئاشتی لە وڵات دەستپێبکاتەوە".