به‌ڕێوه‌ری به‌رگری شارستانی هۆكاری سووتانی بازاڕى له‌نگه ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كاسبكارانی بازاڕى له‌نگه‌ی هه‌ولێر وێڕای داواكاریان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی بازاڕه‌كه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان، هاوكات نایشارنه‌وه كه گومانیان له هۆكاری سووتانی بازاڕه‌كه هه‌یه و ده‌یانه‌وێت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌و باره‌یه‌وه وه‌ڵامی گومانه‌كانیان بده‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌ری به‌رگری شارستانی هه‌ولێریش له رێگه‌ی كوردستان24 ه‌وه هۆكار و راستی سووتانی بازاڕى له‌نگه ئاشكرا ده‌كات.
شوان عه‌بدولقادر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی هه‌ولێر له باره‌ی هۆكاره‌كانی ئاگره‌كه رایگه‌یاند، به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی له كامێراكانی چاودێری وه‌رگیراون، هۆكاره‌كه‌ی ته‌قینی گڵۆپێك بووه دواتر پڕیشكی ئاگره‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر عاره‌بانه‌یه‌ك و ته‌شه‌نه‌ی كردووه.
له ئه‌نجامی به‌دواداچوونی كوردستان24 و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان گه‌رچی لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو نه‌بوون، به‌ڵام به‌شی زۆری راستییه‌كان ده‌رباره‌ی هۆكاری سووتانی بازاڕی له‌نگه و كه‌سان و لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م و به‌دیاركه‌وتوون و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامه‌كان بۆ رای گشتی ئاشكرابكرێت و لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیش له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكبهێندرێت بۆ دانانی مه‌رج و رێنمایی نوێ بۆ ته‌واوی بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان تا ڕێگری بكرێت له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌مجۆره رووداوانه.
ئ. م